PM:10:37:31/03/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێدری دوپاتیکردەوە لە خەڵاتی باڵۆن دۆر دوورە و زۆریشی ماوە بگات بە ئاستی چاڤی و ئینێستا.
پێدری ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، خەڵاتی باڵۆن دۆر شتێکی زۆر دوورە لێی چونکە لەلایەن ئەو یاریزانانەوە بەدەستدەهێنرێن کە ئاماری زۆریان هەیە بەتایبەت تۆمارکردنی گۆڵی زۆر.
پێدری وتی، بە دڵنیاییەوە دڵخۆشم بەوەی کە بەباشی ناسێنراوم بەڵام سەرنجم لەسەر ئەوەیە کە ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەم لە یاریگادا، تەمەنم 22 ساڵە و هێشتا توانای گەشەی زیاترم هەیە.
وتیشی، ئەگەر لەم وەرزەدا نەتوانین هەر سێ نازناوەکە بەدەستبهێنین ئەوا نابێت هەست بە نائومێدی زۆر بکەین چونکە ئەو کارانەی ئەنجامیانداوە زۆر بوون و هەموو شتێکیان پێشکەش کردووە.
پێدری دەڵێت، دڵخۆشم کە بە چاڤی و ئینێستا بەراورد دەکرێم چونکە سەرسامبووم پێیان بەڵام ئەوان سەردەمێکی زێڕینیان بەڕێکردووە و هەموو شتێکیان بەدەستهێناوە لەکاتێکدا من رێگایەیەکی دوور و درێژم لەبەردەمدایە و هێشتا ئەو نازناوانەی ئەوانم نەبردووەتەوە.
لە کۆتاییشدا دەڵێت، هانسی فلێک راهێنەرێکی گەورەیە و بەرپرسیاریەتی هەموو شتەکان لە ئەستۆ دەگرێت، شێوازی پلانەکانی خۆی سەپاندووە لە یاریگادا و سەرکەوتوو بووە لە هەموو کارەکانیدا.
خ . ک