مێسی لە ژمارە پێوانییەک یەکەمی جیهانە و لە پێش رۆناڵدۆوەیە

PM:12:05:01/04/2025

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێسی لە 20 ساڵی رابردوودا زۆرترین گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمارکردووە و رۆناڵدۆش دووەمە.

لیۆنێل مێسی لە ڕکابەری لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە لێدانە راستەوخۆکاندا باڵادەستی خۆی سەلماندووە و ئامارەکان دەریدەخەن کە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا زۆرترین گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمارکردووە.

بەپێی راپۆرتێکی ئاماری رۆژنامەی سەنی بەریتانی، لیۆنێل مێسی لە ساڵی 2006ەوە تا ئێستا 41 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 31 گۆڵی بەم شێوەیە تۆمارکردووە، ڕێژەی وردی گۆڵکردنی مێسی بەم لێدانانە هەشت پۆینت 99 لە سەد بووە، لە بەرامبەردا لێدانەکانی ڕۆناڵدۆ بە ڕێژەی شەش پۆینت 30 لە سەد بووە.

لەدوای ئەم دوو ئەستێرەیە، جەیمس وارد پرۆوزی یاریزانی ئینگلیزی یانەی وێستهام بە تۆمارکردنی 17 گۆڵ و وردبینی 12 پۆینت 41 لە سەد لە پلەی سێیەمدایە، میرالیم پیانیچ و ئەندریا پیرلۆ کە هەردووکیان بە 16 گۆڵیان تۆمارکردووە شانبەشانی خوان ئارانگۆ لە پلەکانی دواتر دێن.

هەروەها وێندێلی بەڕازیلی و هاکان چالان ئۆغڵۆ بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ و دیێگۆ ڕیباس و فرانسیسکۆ لۆدی بە 13 گۆڵ، ناوەکانی تری لیستەکە پێکدەهێنن.