PM:10:05:31/03/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چوار یانەی گەورەی پریمەر لیگ چاودێری لارسۆن دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە .
هوگۆ لارسۆنی سویدی و یاریزانی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا بە ئاستێکی زۆر نایابەوە دەرکەوتووە بووەتە ئامانجی چەندین یانەی ئەوروپا.
تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، چوار یانەی ئینگلتەرا کە لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ و مانچستەر سیتی و تۆتنهامن چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە.
تۆڕەکە دوپاتیکردووەتەوە، لارسۆن یەکێکە لە باشترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا و بەشداری 38 یاری یانەکەی کردووە لەم وەرزەدا.
ئاشکراشیکردووە، بەهۆی ئەوەی چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن، وای لە بەرپرسانی ئینتراخت کردووە کە بڕە پارەیەکی زۆر داوا بکەن بەرامبەر فرۆشتنی کە 60 ملیۆن یۆرۆیە.
خ . ک