PM:09:38:31/03/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرت بڕیاری جێهێشتنی نەسڕی داوە و لە وەرزی داهاتوودا درێسی یانەی مارسیلیا دەپۆشێت.
رۆژنامەی ئێستا دیۆ سپۆرتی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئێمریک لاپۆرتی بەرگریکاری ئیسپانی بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی داوە لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی.
ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، لاپۆرت بە هیچ شێوەیەک نیازی نییە وەرزی داهاتوو لە یانە سعودییەکە درێژە بە یاریکردن بدات چونکە هەست بە دڵخۆشی ناکات و ئەوەشی بە بەرپرسانی یانەکەی وتوە.
تەنانەت ئەو یاریزانە یانەی داهاتووشی دیاریکردووە و گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵیاندا ئەویش مارسیلیای فەرەنسیە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.
رونیشیکردووەتەوە، هەرچەندە گرێبەستی لاپۆرت لەگەڵ یانەی نەسڕ هێشتا زیاتر لە ساڵێکی ماوە و لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت بەڵام هەست بە دڵخۆشی ناکات لە لە خولی سعودیە و رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە کردووە.
خ . ک