پێرێز بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدی داوە

PM:06:26:31/03/2025

15280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز بڕیاری کۆتاییداوە و دەبێت ڤاسکێز لە کۆتایی ئەم وەرزە ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

لوکاس ڤاسکێزی ئیسپانی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش گفتوگۆی لەگەڵدا نەکراوە بەمەبەستی نوێکردنەوەی.

لەم وەرزەشدا ئەو یاریزانە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە لەلایەن هاندەرانەوە بەهۆی ئەوەی ئاستێکی خراپی پێشکەش کردووە و لەو کاتانەی ئەو سەرەکی بوبێت ئەنجامەکانیان باش نەبووە.

لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی ریلیڤیۆ ئاشكرایکردووە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لوکاس ڤاسکێز نوێ نەکاتەوە و کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری ببێت.

تۆرەکە دەڵێت، هەرچەندە ڤاسکێز کاپتنی یەکەمی یانەی شاهانەیە بەڵام بەهۆی ئەوەی کاریگەری لەناو یانەکەدا نەماوە بەڕێدەکرێت، جگە لەوەش نزیکبونەوەی ئارنۆڵد لەو یانەیە هۆکارێکی تری رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەبێت.

دەشڵێت، لە چەند مانگی رابردوودا یانەکانی ئیسپانیۆل و ریاڵ مایۆرکا و چەند یانەیەکی سعودی و ئەمریکی ئۆفەریان پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووە بەڵام تا ئێستا یانەی داهاتووی یەکلانەکردووەتەوە.

خ . ک