هاندەرانی لیڤەرپوڵ داوای مانەوەی محەمەد سەڵاح دەکەن

PM:12:29:31/03/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاندەرانی لیڤەرپوڵ داوای هێشتنەوەی سەڵاح دەکەن بۆ 10 ساڵیتر و سلۆتیش دڵخۆشە بەو یاریزانە.

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی لیڤەرپوڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت و تا ئەم ساتەش داهاتووی بە نادیاری ماوەتەوە کە ئەوەش نیگەرانی دروستکردووە.

رۆژنامەی زە سەن ئاشکرایکرد، هاندەرانی لیڤەرپوڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوایان لە بەرپرسانی یانەکەیان کردووە بە هەر شێوەیەک بێت گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێبکەنەوە ئەگەر بۆ 10 ساڵی تریش بێت.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، لە نێو هاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە پێیانوایە کە محەمەد سەڵاح بووەتە ئەستێرەیەکی مێژوویی یانەکەیان و پێویستە پاداشتی کارە گەورەکانی بدرێتەوە.

رونیشیکردووەتەوە کە ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ دڵخۆشە بە ئاستە بەرزەکەی محەمەد سەڵاح و دڵنیایە لەوەی لە توانایدایە تا چەند وەرزێکی تریش سوود لە تواناکانی ببینن.

دوپاتیکردەوە کە گفتوگۆکانی نێوان کارگێڕی لیڤەرپوڵ لەگەڵ محەمەد سەڵاح بەردەوامی هەیە و ستاکە کێشەی نێوانیان ماوەی گرێبەستەکەیە کە یانەکە دەیانەوێت بۆ یەک وەرز بێت و یاریزانەکەش دەیەوێت ماوەکەی بۆ دوو یان سێ وەرزیتر بێت.

خ . ک