دوو یانەی گەورەی پریمەر لیگ شێسکۆیان دەوێت

PM:03:07:02/03/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شێسکۆ دەیەوێت ریزەکانی لایپزیگ جێبهێڵێت و ئارسناڵ و چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

بێنیامین شێسکۆ لەم وەرزەی بۆندس لیگا لە 23 یاریدا خاوەنی 10 گۆڵ و چوار ئەسیستە سەرەڕای ئاستە ناجێگیرەکەی لایپزیگ توانیویەتی ژمارەیەکی بەرچاو بەشداری گۆڵی هەبێت و ئەمەش وایکردووە سەرنجی یانە گەورەکان رابکێشێت.

لەبارەی داهاتوو یاریزانەکەوە تۆڕی میرەری ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، شێسکۆی تەمەن 21 ساڵان مەرجی مانەوەی لە یانەکەی سەرکەوتنە بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

تۆڕەکە باسی لەوەشکردووە، یانە گەورەکانی پریمەر لیگ بە تایبەت چێڵسی و ئارسناڵ چاویان لە گواستنەوەی یاریزانەکەیە و دەیانەوێت مێرکاتۆی هاوینە بیگوازنەوە ریزەکانیان چونکە هەردوو یانەکە بەدەست نەبوونی هێرشبەرێکی نوکی ئاست بەرزەوە دەناڵێنن.

لە ئێستادا یانەی لایپزیگ لە پلەی شەشەمی بۆندس لیگا دێت بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ، وە تەنیا سێ خاڵ لە ناوچەی سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو دوورە سەرەڕای ئەوەی چانسی پاڵەوانی تا رادەیەکی زۆر لەدەستداوە چونکە 23 خاڵ لە دوای بایرنی یەکەمەوەیە.