جامی رۆدی جانیرۆ.. زڤیرێڤ بە کۆمیسانا دۆڕا و ماڵئاواییکرد

PM:02:51:22/02/2025

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی رۆدی جانیرۆ زڤیرێڤ بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە کۆمیسانا دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی رۆدی جانیرۆ، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی رووبەڕووی فرانچیسکۆ کۆمیسانای ئەرجەنتینی بووەوە.

یارییەکە دوو کاتژمێر و 27 خولەکی خایاند و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە لە سوودی کۆمیسانا کۆتاییهات، خاڵی کۆمەڵەکانیش، چوار بە شەش، شەش بە سێ، شەش بە چوار گێم بوون.

بەو ئەنجامە، زڤیرێڤ بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یارییەکەی دۆڕاند و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد، کۆمیساناش گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە یارییەکی تریشدا، فرانچیسکۆ سیرۆندۆلۆی ئەرجەنتینی رووبەڕووی ئەلکساندەر مولەری فەرەنسی بووە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند و ماڵئاواییکرد.

خ . ک