AM:11:41:28/01/2025
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کارڤاخال رایگەیاند
ئامانجی ئەوەیە دوای چاکبونەوە لە پێکان بە باشترین ئاستەوە بگەڕێتەوە.
دانی کارڤاخاڵی ئیسپانی
و بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید لە سەرەتای ئەم وەرزەوە تووشی پێکانێکی قورسهات و
بەو هۆیەش نەشتەرگەری ئەنجامدا و نزیکەی ساڵێک لە یاریگاکان دووریدەخاتەوە.
کارڤاخاڵ لە
نوێترین لێدوانیدا لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتێکی رێزلێنان رایگەیاند، دڵخۆشە بە
ئەنجامەکانی یانەکەی لەم وەرزەدا و دڵنیایە دەتوانن کاری زۆر گەورە ئەنجامبدەن.
کارڤاخاڵ وتی،
کیلیان مباپێ ژمارەیەک گۆڵی زۆر تۆماردەکات و لە یەکەم رۆژەوە ئامانجی ئەوەیە کە
خۆی لەگەڵ یانەکە بگونجێنێت و بە خێراییش ئەو کارەی ئەنجامدا، بە شێوەیەک یاری
دەکات کە وا هەستدەکات ماوەی پێنج ساڵە لە ریاڵ مەدرید یاری دەکات.
وتیشی: پێویستە مباپێ چاوەڕێی کۆتاییهاتنی ئەم
وەرزە بکات و ئەو کات دەتوانیت بسەلمێنرێت کە باشترین یاریزانی جیهانە یان نا
چونکە نازناوە بە کۆمەڵەکانیش کاریگەری زۆریان لەسەر ئەو بابەتە دەبێت.
دەشڵێت، هیچ
گومانێکم نییە لەوەی کە باشترین ئاست و بەرزترین کوالێتیەوە دەگەڕێمەوە یاریگاکان
دوای چاکبونەوەم لە پێکانەکەم، بەرنامەی چارەسەر کردنم بە باشترین شێوە
بەڕێوەدەچێت و منیش رێنماییەکان وەک خۆی جێبەجێ دەکەم.
دوپاتیکردەوە کە
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەرێکی گەورەی تۆپی پێیە و ئەم وەرزە نازناوی زۆر گرنگ
بەدەستدەهێنێت، شایستەی ئەو رەخنە زۆرانە نییە و کێشەی تۆپی پێ ئەوەیە بە دوو شکست
لە بەهەشتەوە دەچیتە دۆزەخ.
خ . ک