کەی پاڵێوراوانی باڵۆن دۆر ئاشکرادەکرێن؟

AM:11:09:03/09/2024

4284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکرێن و ڤینیسیۆسیش بژاردەی یەکەمە.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لە پێگە و ئەژمارە تایبەتەکانی خۆیان بڵاویانکردەوە، سبەینێ چوارشەممە لیستی کۆتایی پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر رادەگەیەنن.

ئاماژەیان بەوەشداوە، پاڵێوراوەکان بە درێژایی رۆژی چوارشەممە رادەگەیەنن کە ژمارەیان 30 یاریزان دەبێت و هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بە یەکجار سەرجەم نازناوەکان بڵاو ناکەنەوە.

ئاشکرایانکردووە، لە 28ی مانگی 10ی ئەمساڵدا ئاهەنگێکی تایبەت بە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2024 سازدەکرێت و لە هۆڵی شاتلێت لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

بە پێی پێشبینیەکانیش بێت، ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە، جگە لەوەش هەریەکە لە جود بێلینگهام و لاوتارۆ مارتینێز لەنێو پاڵێوراوە سەرەکییەکاندان.

ساڵی رابردوو لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خەڵاتەکەی بردەوە کە ئەوەش هەشتەمین جار بوو لە مێژوویدا و خاوەنی زۆرترینی ئەو خەڵاتەیە کە هەشت جارە.


خ . ک