PM:04:26:12/07/2024
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی دوپاتیکردەوە شەوانی پێش یاری کۆتایی
بە باشی دەخەوێت و کۆڵۆمبیاش هەڵبژاردەیەکی بەهێزە.
لیۆنیل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی
ئەرجەنتین پێش یاریەکەیان بەرامبەر کۆڵۆمبیا رایگەیاند، شەوانی پێش یاری کۆتایی
پاڵەوانێتییەکان بە باشی دەخەوێت، ئێستا لە پێشتر ئارامترە دوای هەموو ئەو شتانەی
بەسەریاندا تێپەڕیوە.
میسی دەڵێت، سەیری یاریەکەی ئۆرۆگوای و
کۆڵۆمبیام کردووە و دەرکەوتە کە یاریکردن بەرامبەریان ئاسان نییە و دەبێت وریابین
لەو یاریەدا، من تەندروستیم زۆر باشە و ئامادەم بۆ ئەم یاریە.
رونیشیکردەوە، یاری کۆتایی هەمیشە
رووبەڕوبوونەوەیەکی جیاوازە، لە ئێستادا باشن و هەست بە ئارامیەکی زۆر دەکەن
هەروەک چۆن بە دریژایی پاڵەوانێتییەکەش وابوون.
دوپاتیکردەوە کە کۆڵۆمبیا هەڵبژاردەیەکی
بەهێزە و ماوەیەکی زۆرە نەدۆڕاوە بەهۆی بوونی چەندین ئەستێرە لە پێکهاتەکەیدا،
یاریزانەکانیان بە پەرۆش و گڕوتینی زۆرەوە دەچنە یاریگاوە.
خ . ک