PM:08:00:26/12/2024
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی لە یاریگای خۆیدا نەیتوانی لە فولهام
بباتەوە و بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ شکستی هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 18ی خولی
ئینگلیزی چێڵسی ڕووبەڕووی فولهام بوویەوە.
لە گێمی یەکەمەدا هەردوولا بەبەهێزی
دەستیان بە یارییەکە کرد بەڵام کۆنترۆڵی تۆپ زیاتر لای کورانی مارێسکا بوو،
سەرئەنجام لە خولەکی 16 پاڵمەر گۆڵی یەکەمی بلوزی تۆمارکرد.
پاشان فولهام بەردەوامبوو لە هێرشەکان بەڵام
نەیتوانی گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکات، سەرئەنجام گێمی یەکەم بەم گۆڵە کۆڵ پاڵمەر
کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا هەردوولا بەبەهێزی
دەستیان بە یارییەکە کردەوە و لە خولەکی 82 ویڵسۆن گۆڵی یەکسانبوونی تیپی میوانی
تۆمارکرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 95
کاتێک مونێز لە دواساتەکانی یارییەکدا گۆڵێکی کوشندەی تۆمارکرد و سێ خاڵی بۆ
یانەکەی بەدەستهێنا.
سەرئەنجام یارییەکە بە دووگۆڵ بەرامبەر
گۆڵێک لەبەرژەوەندی فولهام کۆتایی هات و کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 28 خاڵ و لە پلەی هەشتەمدایە
و بلوزیش بە 35 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.
لەلایەکترەوە نیوکاسڵ بە سێ گۆڵی بێ
وەڵام لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە و لە هەمان کاتدا نۆتینگهام فۆرێستیش بە ئەنجامی
گۆڵێکی بێ وەڵام لە تۆتنهامی بردەوە.