بالۆتێلی نزیکە لە خولی بەڕازیلی

PM:03:01:12/07/2024

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بالۆتێلی پەیوەندی دەکات بە یانەی کۆرینتیانسەوە و ساڵانەش سێ ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە پێدەدرێت.

ماریۆ بالۆتێلی تۆپی پێی ئەورووپا جێدەهێڵێت و پاش 18 ساڵ یاریکردن لە کیشوەرەکە بۆ چەندین یانەی جیاواز روودەکاتە یانەی کۆرینتیانسی بەڕازیلی لە تەمەنی 33 ساڵیدا.

بالۆتێلی لە ساڵی 2006ەوە کاتێک بۆ یەکەمجار لە یانەی لومێزانێی ئیتاڵی دەستی بە یاریکردن کرد، درێسی چەندین یانەی جیاوازی پۆشیووە وەک ئینتەر میلان، مانچێستەر سیتی، ئەیسی میلان، لیڤەرپووڵ و چەندانی تر، ئێستاش لە یانەی ئەدەنە سپۆری تورکییە، بەپێی زانیارییەکانی رودی گالێتی رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتیش، یانەی کۆرینتیانسی بەڕازیلی گەشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ هێرشبەرەکەی پێشووی ئازوری و بە فەرمی دەبێتە یاریزانی ئەو یانەیە.

گالێتی باسی لەوەشکردووە، گرێبەستەکە بۆ دوو ساڵە و بۆ هەر وەرزێکی یاریکردن سێ ملیۆن یۆرۆ دەدرێتە یاریزانەکە.

ماریۆ لە ئەورووپا چەندین نازناوی گەورە و گرنگی لەگەڵ یانە جیاوازەکاندا بردووەتەوە، دیارترینیان چامپیۆنزلیگی 2029-2010 بوو لەگەڵ ئینتەر میلان، لەسەر ئاستی تاکەکەسیش ساڵی 2010 خەڵاتی گۆڵدن بۆی پێبەخشراوە.