PM:09:21:13/12/2023
3588 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەک وەبەرهێنەری سەرەکی بە بڕی 40
ملیۆن دۆلار پەوەندی بە پرۆژەی یوو ئێف ئێڵ کردووە کە یارییەکی تۆپی پێی ئەلکترۆنیە.
کۆمپانیایستیکەرز ئاشکرای کرد کە کریستیانۆڕۆناڵدۆ بە بڕی 40 ملیۆن دۆلار دەبێتە
وەبەرهێنەری سەرەکی بۆ دروستکردنی یاری یوو ئێف ئێڵ کە لە داهاتوودا ڕکابەری هەردوو
یاری ئێف سی 24 و ئی فووتبۆڵ 24 دەکات.
یاری یوو ئێف ئێڵ
یارییەکی تۆپی پێیە ترەیلەری یارییەکەی لە ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە بەڵام ئەم پڕۆژەیە
بەهۆی نەبوونی وەبەرهێنانەوە ڕووبەڕووی کێشە بووەوە بەڵام پاش دوو ساڵ کریستیانۆئەو کێشەی چارەسەر کرد.
یارییەکە پڕۆژەیەکی حەوت ساڵەیە و پێشبینی دەکرێ لە چەند مانگی داهاتوودا یەکەم وەشانی ئەم یارییە پێشکەش
بە کۆمەڵێک یاریکەر بکرێت بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی سەرەتایی لەسەری ئەنجام بدەن.
هەرچەندە لە ئێستادا یاری ئێف سی 24 و ئی فووتبۆڵ
24 زۆرینەی فرۆشیان هەیە لە جیهاندا ، بەڵام یارییەکەیکریستیانۆ بە هێزێکی زۆرەوە رکابەری دەکات و دروستکەرانی یارییەکە دەڵێن
شۆڕشێکە لە یارییە دیجیتاڵییەکان دەکات و یارییەکەش بەخۆڕایی بڵاو دەبێتە .