PM:07:38:25/09/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر یونایتد دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا کەین لە
بایرن میونشن بگوازنەوە ریزەکانیان.
بەرپرسانی مانچستەر یونایتد ئامانجیانە یانەکەیان
بگەرێننەوە بۆسەر سەکۆی نازناوەکان هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی چەندین یاریزانی
نوێیە لە مێرکاتۆکانی داهاتوودا.
دەیلی ستار بڵاویکردووەتەوە یەکێک لەو ئامانجانەی
شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت هاوینی داهاتوو ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش
بکەن هاری کەینە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مانیو دەیانەوێت بۆ
ساڵی داهاتوو سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەیان بە کەین بسپێرن.
گرێبەستی هاری کەین لەگەڵ یانە باڤارییەکە دوو ساڵی ماوە
و پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوودا لە ئەگەری درێژ نەکردنەوەی ماوەکەی بایرن
بڕیاربدەن دەستبەرداری ببن.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 103
یاریی کردووە و لەوماوەەیەدا توانیوێتی 98 گۆڵ و 29 ئەسیست تۆماربکات.