PM:06:38:25/09/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا نیڤێس لە پاریس بگوازنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن 120 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.
بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئامانجیانە جێگرەوەیەکی درێژ خایەن بۆ پێگەی رۆدری بگوازنەوە، هەربۆیە لە ئێستاوە چاوییان لە دەست نیشانکردنی کۆمەڵێک ئامانجە.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە مانچستەر سیتی ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا جواو نیڤێس لە پاریس سان جێرمان بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یانە ئینگلزییەکە ئامادەیە 120 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو کڕینی ئەو یاریزانە پورتوگالییەدا خەرج بکات.
گرێبەستی نیڤێس لەگەڵ پاریس لە حوزەیرانی ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و بۆئەوەی ڕووبکاتە هەر یانەیەکیتر سەرەتا پێویستە رەزامەندی بەرپرسانی یانەکەی بەدەست بهینێت.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەشداری 63 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربکات.