یانەیەکی ئیسپانی ڤاندایکی دەوێت

PM:08:33:25/09/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید پلانیان داناوە لە گواستنەوەی هاوینەدا ڤاندایک لە لیڤەرپوڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.

بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیانەوێت بەردەوامبن لەبەهێزکردنی سەرجەم پێگەکانی یاریگایان، هەربۆیە ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا یاریزانی زیاتر بگوازنەوە.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە رۆس بلانکۆس پلانیان داناوە لە حوزەیرانی داهاتوو ئۆفەری فەرمی پێشکەشی لیڤەرپوڵ بکەن بەمەبەستی دەستبەرداربوون لە ڤێرجل ڤاندایک.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە ئیسپانییەکە ئامادەن رۆڵی سەرکردایەتیکردنی تیپەکەیان لە هێڵی بەرگری ببەخشن بە ڤاندایک و بەشێوەیە رازی بکەن پەیوەندی بە تیپەکەیانەوە بکات.

گرێبەستی ڤاندایک لەگەڵ لیڤەرپوڵ دوو ساڵی ماوە و ئەگەر بڕیاری درێژ کردنەوەی نەدا پێشبینی دەکرێت بەرپرسانی ریدز بیر لەوەبکەنەوە دەستبەرداری ببن لەپێناو ئەوەی لە داهاتوودا بەخۆڕای نەڕوات.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 326 یاریی کردووە و لەوماوەئەدا توانیوێتی 29 گۆڵ و 13 ئەسیست تۆماربکات.