سەردێڕ:

بۆچی رقیان لە شاسوارە؟

PM:08:22:03/06/2023
3164 جار خوێندراوەتەوە
سەریاس سەمین
+ -

١. خانەنشینی پەرلەمانی کەم کردەوە.

٢.نەیهێشت دریژکردنەوەی پەرلەمان بە ئیسراحەت تێپەڕێت.

٣.پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ پابەندی نا قانونی نەبوون و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانیان رەد کردەوە.

٤.بە یەک نەفەس لە دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا بەردەوامە لە بەرگریکردن لە مافی هاوڵاتییان و ئامادە نەبووە بۆ پۆست و وەزارەت مل کەچ بکات.

٥.ئامادەیە لە داهاتی خۆی بۆ هاوڵاتییان خەرج بکات، بە پێچەوانەی حیزبەکانی بنەماڵە کە داهاتی وڵاتیان هەموو لوشداوە.

٦.لە بری ئەوەی بارەگا دروست بکات و خەڵکی گەڕەک و کۆڵانەکان هەراسان بکات، ئەو پارەیە لە خزمەتی خەڵک و چاکردنەوەی پردو رێگاوبان بەکار دەهێنێت.

٧.پێچەوانەی بۆچوونی ئەو کەسانەی کە پێیانوابوو تەنها لە رێگەی چەکەوە گۆرانکاری دەکرێت، بە ئەقڵ و تێڕوانینە نوێیەکانی بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی هێناونەتەسەر خەت و لە رێگەی دادگای باڵاوە ریسەکەی لێکردنەوە بە خوری.

٨. پێیوایە هێندە گەنجی بە تواناو لە خۆبوردومان هەیە کە بتوانن داهاتووی کوردستان بگرنە دەست، پێچەوانەی حیزبەکانی بنەماڵەو پاشکۆکانیان کە پێیانوایە گەنجی ئەم وڵاتە دەبێت تەمەنی لە پاسەوانی ئەواندا تەواو بکات.

٩.ئەوەی ئەم لە ماوەی چوار ساڵدا ئەنجامیداوە، بە دەسەڵات و حیزبە شۆربا خۆرەکانیشەوە نەیانتوانیوە و نەیانویستووە و بیریشیان لێنەکردووەتەوە.

١٠.ئەوەی دەسەڵات لەگەڵ حیزبەکانی تر بە پارە و پۆست قەناعەتی پێدەکردن، نەوەی نوێ پێی وتن: ناتوانن ئەوە لەگەڵ ئێمە بکەن، بەکورتی، پێی وتن: ئەوە نەما دوو کڵۆ بە چایەکەوە بخۆن.

گەلەری