سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی کە ئێستا لەسەر هەڵبژاردن باسی دەکەن، یارییەکی نێوان ئەو دوو حیزبەیە، چونکە لە هەڵبژاردن دەترسن، پەرلەمانیان پەکخستووە، بەڵام رایناگەیەنن.
ئەمڕۆ هەینی، کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، رای فەرمی نەوەی نوێ ئەوەیە بە هیچ جۆرێک هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە هیچ هۆکارێک دوانەخرێت.
دەشڵێت، به‌پێی یاسا و ده‌ستور
ته‌نانه‌ت له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردن بۆ چوار ساڵه،
هاوڵاتی بۆ چوارساڵ ده‌نگیداوه به په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتار مافی ئه‌وه‌ی نییه
له‌جیاتی خه‌ڵك بێت به ئاره‌زووی خۆی كاتی خۆی درێژبكاته‌وه و هه‌ڵبژاردن به‌هه‌رشێوازێك
یان به‌هه‌رهۆیه‌ك دوابخات.
هاوکات، داوایشیکرد، كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن و
چاودێری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش و
پاك به‌ڕێوه‌بچێت و وه‌كو ساڵانی تر ساختەکاری و پێشێلكاری تێدا نه‌كرێت.
کاوە عەبدولقادر ئاماژەی
بەوەشدا، ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی کە ئێستا لەسەر هەڵبژاردن باسی دەکەن، یارییەکی
نێوان ئەو دوو حیزبەیە، چونکە لە هەڵبژاردن دەترسن، پەرلەمانیان پەکخستووە، بەڵام
رایناگەیەنن.
دەشڵێت، ئەگەر ناکۆکی پارتی
و یەکێتی راست بووایە و یاری نەبووایە، ئەوا بۆچی له حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه بڕیار
ده‌ده‌ن و به‌یه‌كه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕن و بڕیارده‌ده‌ن كه موچه
دوابخه‌ن؟ واتە لە حکومەت پێکەوە کێشەیان نیە، بەڵام لە پەرلەمان کێشەیان هەیە.
لەبارەی کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە، سەرۆکی فراکسۆنی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد، "ئێمه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ین كه ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ كۆمیسیۆن هه‌ڵبژێردرێت، هه‌تا ئێستاش سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی
كه پێویسته كۆمیسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن هه‌بێت و ئیشه‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی
رێك‌وپێك و سه‌ربه‌خۆیانه بكات، پێویسته ئه‌و ده‌سته نوێیه له دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ
و بێلایه‌ن پێكبهێنرێت، بۆئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی عێراق بتوانن هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
باش به‌ڕێوه‌به‌رن".
هەروەها، لەبارەی شێوازی
هەڵبژاردنیشەوە کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەدا، ئەوان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه و هه‌رێمی كوردستان
بكرێته چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری تر، ئەوان له‌و ره‌شنوسه‌ش
كه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه، ئەوان وه‌كو فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه
یاسایه‌كی كۆنه و له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستا هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لەماوەی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە مەرسومێکی هەرێمیدا رۆژی ١ی
١٠ی ٢٠٢٢ی وەک رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دەستنیشان کرد.
هاوکات، بەشێوەی زارەکی یەکێتی و پارتی لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا
ئەنجامبدرێت، بەڵام لە راستیدا بەردەوام کاریان لەسەر دواخستنی کردووە و
هەریەکەیان ئەوی دیکە بە دواخستنی هەڵبژاردن تۆمەتبارکردووە.