لەدوای چەند مانگ لە سکاڵای هۆزان جانێ لەسەر ئەو کەسەی کە ناو و ناوبانگی ئەوەی بەکارهێناوە و بەدواداچوونەکان، ئەمڕۆ جانێ حەیران ئەو ژنەی خۆی بە هۆزان جانێ ناساندبوو دەستگیرکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هێرش قادر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ جانێ حەیران لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و بڕیاروایە سبەی دادگایی بکرێت.
هۆزان جانێ لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دڵخۆشە کە دوای چەندین مانگ لە هەوڵ
و ماندبوون ئەمرۆ ئەو ژنە دەستگیر کراوە کە چیرۆک و ژیانی ئەوی دزییووە و چاوەڕوانەدادگا بە سزای خۆی بگەیەنێت.
هۆزان جانێ پێشتر لە بەرمانەی تاڵ و شیرینی ئێن ئاڕ تی دوودا رایگەیاند.
"بە ئاسانی بە لێبوردنێک لێی خۆشنابم، دەبێت سزایی ماددی و مەعنەوی بدرێت، زیندانی
بکرێت و ئەو کارانەی لەسەر دەنگی من دروستیکردووە تەواوی پارەکانی بۆ من بگەڕێنێتەوە،
دەشبێت لە کوردستان سزا بدرێت و دادگایی بکرێت نەک لە ئەڵمانیا".
هەر لە بەرنامەی تاڵ و شیرینی ئێن ئاڕ تی دوودا، سەبارەت بەوەی کە دەوترێت
جانێ حەیران کەسی لە پشتە هۆزان وتی "من ناڵێم کەسێک یان پارتێکی لە پشتە بەڵام
دەزانم بە تەنیا نییە و کەسێکی لە پشتە، بۆ ئەوەش دەبێت دادوەر لێی بپرسێت کێ پاڵپشتی
دەکات؟".
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو خانمە هونەرمەندە وتی "دوژمن دەستگیریکردووم
و قژی راکێشاوم و ئازاری زۆری داوم، هەر سەرم بڵند بووە چونکە دوژمن بووە، بەڵام
ناگات بەو ئازارەی ئەو کچە بەرامبەری کردووم".
هۆزان جانێ یهكێكه له هونهرمهنده دیارەکانی کورد ، له ساڵى ١٩٧١
له باكورى كوردستان له دایكبووه، لهسهر ئاستى نێودهوڵهتى چهندین جار خهڵاتى
وهرگرتووه و ههڵگرى رهگهزنامهى ئهڵمانییه.
ل.ل