سەردێڕ:

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

PM:12:33:26/03/2022

123628 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کات و ناوچەی جیاوازدا. و ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان، و کەشوهەوای سبەینێشی ئاشکراکردووە.


ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، کەشی ئەمڕۆ لە سەجەم پارێزگاکانی هەرێمدا ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کات و ناوچەی جیاوازدا، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.

لەبارەی کەشی یەکشەمەوە باسی لەوەکردووە، سبەی ئاسمانی هەرێم لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرەڕای هاتنی وەرزی بەهار بەڵام بارانبارین لە ناوچەکانی هەریم بەردەوامە.













گەلەری