هەر کاتێک ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا دەردەکەوێت، بەبێ پاسەوانەکانی نەبووە، کە بە جانتای چەک و دەمانچەوە دەردەکەون. وەک میدیاکانیش باسی دەکەن، چەکی بەهێز و پێشکەوتوویان تێدایە.
پوتین کە بریکاری دەزگای هەواڵگری سۆڤیەتی پێشووە، وا دەردەکەوێت کە زۆر لە خەمی ئاسایش و تەندروستی خۆیدا بێت و خۆی لە بکوژان بپارێزێت.
پوتین لە دەرکەوتنەکانی لە میدیاشدا وادەردەکەوێت، کە بە هەموو جۆرێک خۆی
لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە دووربگرێت؛ بەڵگەی ئەوەش لە بە لێکترازانی لە کاتی
چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرساندا بەڕوونی دەردەکەوێت. پوتین بەردەوام لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک و راوێژکارەکانی هەوڵدەدات
دووری ٢٠ پێ بهێڵێتەوە و تەنانەت لە کاتی چوونی بۆ سەردانکردنی نەخۆشخانەی چارەسەری
تایبەت بە کۆرۆنا؛ ماسکێکی بەکارهێنابوو کە زیاتر لە ماسکی ئاسایی پارێزگاریکار
بوو.
پوتین هەمیشە لە دەرکەوتنەکانیدا چەند پاسەوانێکی لەگەڵدا دەردەکەوێت،
وەک رووکار بە کەسانێکی وەرزشکار و بەهێز دەردەکەون. ئەوان خۆیان بە
"سوارچاک" ناودەبەن و لە یەکەیەکی تایبەت لە ناو خزمەتگوزاری پاراستنی فیدڕاڵی
روسیا یان "ئێف ئێس ئۆ"دان، کە بنچینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨١ کاتێک
قەیسەر ئەلێکساندەری سێ؛ خولێکی تایبەتی کردەوە بۆ پاسەوانەکانی پاش ئەوەی باوکی تیرۆرکرا.
رۆژنامەی بیۆند ئاماژەی بەوەکردووە، پاسەوانەکانی پوتین بەجۆرێکن کە شارەزای
زانستی دەرونناسین و توانای خوێندنەوەی رووخسار و رەفتاری کەسانی بەرامبەریان
هەیە، جگە لەوەی توانەی بەرگەگرتنی باشی جەستەییان هەیە، تەنانەت بەرگەی سەرما و گەرمای
زۆر دەگرن.
رۆژنامەکە دەڵێت، ئەوان تەرخانکراون بۆ ئەوەی بە چڕی پاسەوانی لەو سەرۆکە
بکەن لەو ساتەدا لەسەر کورسی سەرۆکایەتییە، کە لە ئێستادا پاسەوانی پوتینن. ئەوان
بە جۆرێکن تەنانەت تامی خواردنەکانیشی دەکەن و چاودێری هەناسەکانیشی دەکەن. هەموو
ئەوەش تەنها بە مەبەستی پاراستنی سەرۆکەکەیە لە بکوژان و لە پلانگێڕی.
پاسەوانە تایبەتییەکانی سەرۆک کۆمار لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا لە کارەکەیان
لادەبرێن و کەسانی دیکە دەهێندرێنە شوێنیان کە ئامادەکراون بۆ هەمان مەبەست، بەڵام
ئەوانەی لادەبرێن پاداشت دەکرێن بە پۆست و پلەی نوێ وەک: وەزیری فیدڕاڵی، بەرپرسی
بەشە تایبەتەکان، کاروباری کارگێری سەرۆک و هەندێکیان لە پلەی پارێزگاری ناوچەکان
دادەنرێن.
کاتێک پوتین نیازی هەبێت گەشت
بکات بۆ هەر ناوچەیەک تیمێکی پاسەوانە تایبەتییەکانی بەپێی جۆری گەشت و
سەردانکردنەکەی، پێش چەند کاتژمێر، رۆژ، هەفتە یان مانگێک دەچنە شوێنەکە و وردەکاریی
ناوچەکە و کەش و هەوای ناوچەکە لەو رۆژەی دەچێت وەردەگرن، تەنانەت چاودێری دەخەنە
سەر تەواوی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و هەموو شتێک لە نزیکی ئەو شوێنەی پوتینی بۆ
دەچێت.
لـ.لـ
هـ.ئـ