بەهار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی بەشێک لە جەستەی سوتا.
شاخەوان سائیب بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهار مەحمود ٢١٪ی جەستەی سوتاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا لە ژێر چاودێری
پزیشکیدایە و باری تەندروستی جێگیرە، دەشڵێت، بەهار مەحمود کەمێک لە دەموچاوی و
دەستی سوتاوە.
بەهار مەحمود ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی
عێراق بووە و دکتۆرای لە یاسادا هەیە.
کارزان تاریق، شاڵاو عەلی - سلێمانی
