PM:11:11:10/03/2022
85564 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی باوکێک تەقەی لە کوڕ و زاواکەی کرد و لەئێستادا بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و تۆمەتبارەکەش هەڵهاتووە.
سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکدا لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی باوکێک تەقەی لە کوڕەکەی و زاواکەی کردووە و هەڵهاتووە.
سامان نادر ئاماژەی بەوەشکرد، کوڕ و زاواکەی
هەردووکیان بریندارن و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا چارەسەریان پێویستیان
بۆ دەکرێت.
کارزان تاریق، سلێمانی