کۆشکی سپی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چین پابه‌ند نه‌بێت به سزاكانی سه‌ر روسیا له‌وانه‌یه هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت، هاوکات چینیش وەڵامی هۆشدارییەکەی دایەوە.
دوێنێ چوارشەممە، جین ساکی وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، تا ئێستا چین پابه‌ند بووه به سزاكانی سه‌ر روسیا و وتی، "پابه‌ندنه‌بوون به سزاكان، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت."
لای خۆشییەوە، ساو ڵیشن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
چین وه‌ڵامی وته‌كانی وته‌بێژی كۆشكی سپی دایه‌وه له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر روسیا.
ساو ڵیشن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سزاكان رێگایه‌كی
كاریگه‌ر نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وتی، "چین دژی هه‌ر جۆره سزادانێكی
تاكلایه‌نه و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئه‌مریكایه له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین به پێویستی زانی ئیداره‌ی
واشنتن له كاتی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا و كێشه‌ی ئۆكراینا ره‌چاوی
نیگه‌رانییه‌كانی چین بكات و زیان به ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌گه‌یه‌نێت و باسی
لەوەکرد، "بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان و كۆمپانیا چینییه‌كان مافه ره‌واكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان
بپارێزێن، هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرینه به‌ر."
لە ماوەی رابردوودا، روسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا
دەستپێکرد و خۆی ناوی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی لێنا، بەڵام لەلایەن بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا
و ئەمریکاوە بە شکاندنی سەروەری خاکی ئۆکرانیا و داگیرکردنی ئۆکرانیا ناوی دەبرێت.
پاش هێرشەکانی روسیا، لەلایەن ئەمریکا و بەشێک
لە وڵاتانی ئەوروپا سزای ئابوری توند بەسەر روسیادا سەپێندراوە.