بەشێک لە سەرمایەدارەکانی روسیا بەهۆکاری ئەو سزا ئابوری و بازرگانی و داراییانەی بەسەر وڵاتەکەیاندا سەپێنراوە پارەکانیان لە بانکەکانی ئەوروپاوە بۆ بانکەکانی ئیماراتی عەرەبی لە کەنداو دەگوازنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەرواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەشێک لە سەرمایەدارەکانی روسیا پارەکانیان بەشێوەی قاچاخ لە بانکەکانی ئەوروپاوە بۆ بانکەکانی وڵاتی ئیماڕات لە کەنداو دەگوازنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، گرتنەبەری ئەم هەنگاوە لەلایەن سەرمایەدارانی روسیاوە بە
هۆکاری سەپاندی سزا ئابوری و دارایی و بازرگانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا و
یەکێتی ئەوروپایە بەسەر روسیادا.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سەرمایەدارەکانی روسیا بە مەبەستی پاراستنی
سامانەکانیان ئەم کارەدەکەن و لەبەرامبەردا وڵاتی ئیماڕات دڵنیایی پێداون لە
پاراستنی پارەکانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە
دوو هەفتەیە روسیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیادا دەستپێکردووە و
بەهۆیەوە ئەمریکا و وڵاتانی خۆرائاوا و یەکێتی ئەوروپا و سەنگافورە و ژاپۆن وکۆریای باشور سزای ئابوری و دارایی و
بازرگانییان بەسەر بەشێک لە بانک و کۆمپانیا گەورەکانی روسیادا سەپاندووە و
بەهۆیەوە ئەو وڵاتە بە دۆخێکی قەیراناوی سەختا تێدەپەڕێت بە های رۆبڵ "دروای
فەرمی روسیا" بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی لەدەستداوە.
هاوکات، بەشێک لە وڵاتان گەشتی
ئاسمانی فڕۆکەوانی روسیایان بەسەر
وڵاتەکانیاندا قەدەغەکردووە. ئەمریکا بڕیاریدا چیدیکە نەوت و غازی سروشتی ئەو
وڵاتە ناکڕێت و هاوردەی ناکات.