هەردوو وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئۆکرانیا رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی دیبلۆماسی بۆ کێشەکانی نێوانیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەریەک لە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و دميترو كوليبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا بەسەرپەرشتی مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە شاری ئەنتاڵیای ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوە لە
کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی هاوبەشدا سێرگی
لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، هیچ رێگایەکی جێگرەوە نییە بۆ دانوستانەکانی
روسیا و ئۆکرانیا کە لە خاکی بیلاروسدا بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشدا، "بەردەوام
دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵ کیێڤ بۆ گەیشتن بە رێککەوتن".
وتیشی، "لەمیانەی
گفتوگۆکانمانەوە لەگەڵ ئۆکرانیا دوپاتمان کردووەتەوە کە ئامادەین و رۆژانە بەردەوامین لە کردنەوەی رێرەوەی مرۆی بەئامانجی دەربازکردنی
خەڵکی سیڤیل لە بۆردومانەکانی جەنگەکە ."
هەروەها، لەبارەی بۆردومانکردنی
نەخۆشخانەی ماریپۆڵیشەوە سێرگی لاڤرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، "بەڵگەمان پێشکەش بە نەتەوە
یەکگرتوەکان کردووە کە ئەو نەخۆشخانەیە لە لایەننەتەوە پەرستەکانی ئۆکرانیا وەک بنکەیەکی سەربازی بەکاردەهات."
لەلایەنخۆیەوە، دميترو كوليبا وەزیری دەرەوەی
ئۆکرانیا رایگەیاند، " گفتوگۆکانمان لەگەڵ لاڤرۆڤ قورسبوو هەموو هەوڵی خۆمم
دا هەتا چارەسەرێکی دیبلۆماسی بۆ جەنگ بدۆزمەوە". وتیشی، "ئۆکرانیا خۆی
بەدەست روسیاوە نادات."
ئاماژەی بەوەشدا، " دەمویست بە گەرەنتی لەسەر دروستکردنی رێڕەوی مرۆیی بە تایبەتی لە شاری ماریۆپۆل، لە کۆبوونەوەکەدا
بێمە دەرەوە، بەڵام لاڤرۆڤ نەیتوانی بەڵێنی ئەوەمان پێبدات، چونکە ئاگربەست لە دەسەڵاتی
ئەودا نیە."
ئەمەش لە کاتێکدا زیاتر لە دوو هەفتەیە هێرشکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە
و شاندی دانوستکاری هەردوو وڵات لە بێلاروسیا لە دانوستاندان بەڵام نەگەیشتونەتە هیچ
ئەنجامێک.