بەشێک لە خاوەن نانەواخانەکان لەبەردەم سەندیکای کرێکارانی لقی سلێمانی، لە دژی گرانی نرخی ئارد و سوتەمەنی گردبوونەوە. هاوکات، هەڕەشەی داخستنی نانەواخانەکانیان دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،، بەشێک لە خاوەن نانەواخانەکانی شاری سلێمانی بەهۆکاری گرانبوونی نرخی ئارد و سوتەمەنی لەبەردەم لقی سلێمانی سەندیکای کریکاران گردبوونەوە.
داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن، نرخی ئارد و سوتەمەنیان بۆ کەم
بکاتەوە.
خاوەن نانەواخانەکان ئاشکرایان کردووە ئەگەر حکومەتی هەرێم داواکارییەکانیان جێبەجێنەکات
ئەوا ناچار دەبن نرخی نان گران بکەن، یان کەمتر
لە هەشت نان بە هەزار دینار بە هاوڵاتییان بفرۆشن.
ناڕەزایی خاوەن نانەواخانەکان لە کاتێکدایە نرخی فەردەیەک ئارد لە ٢٤ هەزارەوە بۆ
٥۰ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، هاوڵاتیانی قەزای کەلار بەهۆی گرانی نرخی
بەنزینەوە رژانەسەر شەقامی سەرەکی ئەو قەزایە و ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامەکان
کوژاندە و رێگەی سەرەکی شارەکەیان داخست.
سەرلەبەیانی دوێنێش، بەشێک لە شۆفێرانی تەکسی لە سلێمانی دژی گرانبوونی نرخی
بەنزین لە ناوبازاڕەوە دەستیان بە خۆپیشداندان کرد.
سەرۆکی کۆمەڵەی کارگێری تەندروستی لقی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەگەری زیاتر
دواکەوتنی موچە بایکۆتی بەشە هەستیارەکانی نەخۆشخانەکان دەکەن.
بەهۆی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانەوە بەشێک لە مامۆستایان بایکۆتی دەوامی
خوێندنگەکانیان کردووە. هاوکات، بەشێک لە فەرمانبەرانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەجیاوازەکان
لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردووە.