سەردێڕ:

لەم ناوچەیەی هەرێم خۆپیشاندان دەستی پێکرد

AM:10:49:10/03/2022

16740 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتییانی قەزای کەلار بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزینەوە بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.


بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، هاوڵاتیانی قەزای کەلار رژانەسەر شەقامی سەرەکی ئەو قەزایە و ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامەکان راگرت و رێگەی سەرەکی شارەکەیان داخست.

بەشێک لە شۆفێرە خۆپیشاندەرەکان بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، گرانی نرخی بەنزین وای کردوە لە کار و کاسبی رۆژانەیان هیچ قازانجێکیان بۆ نەمێنێتەوە و داوای هەرزان کردنی بەنزینیان کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی دوێنێ، بەشێک لە شۆفێرانی تەکسی لە سلێمانی دژی گرانبوونی نرخی بەنزین لە ناوبازاڕەوە دەستیان بە خۆپیشداندان کرد.

نرخی بەنزین ٧٥ دیناری دیکەی چووە سەر و شۆفێران باس لەوەدەکەن، کە ناتوانن قازانج لە کارەکانیان بکەن. هاوڵاتیانیش باس لەوەدەکەن، نرخی بەنزین هێندە گرانە توانای پڕکردنەوەی تانکییەکانیان نییە، لەکاتێکدا، لە کەرکوک و شارەکانی دیکەی عێراق بە گرانبوونی نرخی نەوتیشەوە هێشتا بەنزین لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٦٠٠ دیناردایە و نەبووەتە بارگرانی بۆ هاوڵاتیان.

هاوکات، سەرۆکی کۆمەڵەی کارگێری تەندروستی لقی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەگەری زیاتر دواکەوتنی موچە بایکۆتی بەشە هەستیارەکانی نەخۆشخانەکان دەکەن.

بەهۆی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانەوە بەشێک لە مامۆستایان بایکۆتی دەوامی خوێندنگەکانیان کردووە. هاوکات، بەشێک لە فەرمانبەرانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەجیاوازەکان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردووە.

هاوڵاتییان و شۆفێرانیش بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین و سوتەمەنی و خۆراک لەبازاڕەکانی هەرێمدا خۆپیشاندان کرا.













گەلەری