سەردێڕ:

لە سلێمانی کێشە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی دوو دروست بوو

AM:10:17:10/03/2022

31092 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی بەبیانووی نەبوونی پارە لە بانکی رەشیدی سلێمانی، موچەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابەش نەکراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کارزان تاریق پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، بەبیانووی نەبوونی پارە لە بانکی رەشیدی سلێمانی، موچەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابەش نەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بە کارمەندەکانی تەندروستی ووترا پارە لەبانکدا نیە.

هەرئەمڕۆ، مووچەی وەزارەتی تەندروستی لە هەولێر و دهۆک دابەشکراوە و بەردەوامە و فەرمانبەرانی ناو وەزارەتی تەندرووستیش لە ئێستادا مووچە وەردەگرن.

دوای ئەوەی چەند خۆپیشاندانێک لە سلێمانی و هەولێر بەڕێوەچوو، لە ژێر فشاردا حکومەتی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی موچەی دەرکرد.

هاوکات، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت. پێشتر بڕیاربوو تەنها موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشبکرێت کەلەلایەن هاوپەیمانانەوە دابینکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەندین رۆژە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە، لەکاتێکدا نرخی نەوت بە زیاتر لە ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.













گەلەری