سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا خوێندکارێک گیانیلەدەستدا

AM:09:50:10/03/2022

14848 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی قلیاسان ئۆتۆمبێلێک لە خوێندکارێکیدا و گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی بەناوی (پ. م) کە تەمەنی ١٨ ساڵە، لەکاتی چوونی بۆ زانکۆ لەسەر رێگەی قلیاسان ئۆتۆمبێلێک خۆی لێداوە و گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشدا، تەرمەکەی ئێستا دەگواسترێتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری.

یەکێک لە هاوڕێکانی خوێندکارەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، خوێندکارە لە قۆناغی یەکەمی زانکۆبووە و ئەمرۆ بەهۆی رۆژی جلی کوردییەوە، جلی کوردی پۆشیبوو و خۆیان بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی ئامادەکردبوو.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.

 
 
 
 
شاڵاو عەلی - سلێمانی













گەلەری