دوای ئەوەی چەند خۆپیشاندانێک لە سلێمانی و هەولێر بەڕێوەچوو، لە ژێر فشاردا حکومەتی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی موچەی دەرکرد.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت. پێشتر بڕیاربوو تەنها موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشبکرێت کەلەلایەن هاوپەیمانانەوە دابینکراوە.
دوێنێ، لە دژی زیادکردنی
باج کاسبکارانی ناوچەی پیشەسازی لە سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی هەرێم لە
چەندین رێگەوە باج و سەرانەیان لێوەردەگرێت.
لەگەڵ ئەوەی هیچ بەرپرسێک
بە دەم داواکاری خۆپیشاندەرانەوە نەچوو، هێزە ئەمنییەکانیش تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەرانی
کاسبکاراندا کرد.
شەوی رابردووش، لەسەر شەقامی
١٠٠ مەتری شاری هەولێر کاسبکاران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ناڕەزایەتییان دەربڕی لە
دژی تێکدانی بازاڕەکەیان و تێکشاندنی عەربانە و کەلوپەلەکانیان لەلایەن شارەوانییەوە.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی
هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "دابینکردنی موچە لە ئەرکە سەرەکییەکانی
حکومەتی هەرێمە و تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ دابینکردنی موچە و سبەینێش دەست بە
دابەشکردنی موچە دەکرێت."
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکردووە،
"ئەگەری هەیە تاوەکو نەورۆز موچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەش بکرێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی
چەندین رۆژە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە، لەکاتێکدا نرخی نەوت بە زیاتر لە ١٢٠ دۆلار
مامەڵەی پێوە دەکرێت.