سەردێڕ:

لە کۆریای باشور کاندیدی ئۆپۆزسیۆن وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا

AM:08:41:10/03/2022

2640 جار خوێندراوەتەوە

لە هەڵبژاردنەکانی کۆریای باشوور کاندیدی ئۆپۆزسیۆن وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا. هاوکات، کاندیدی حیزبی فەرمانڕەوای وڵاتەکە دانی بە شکستی خۆیدا هێنا و پیرۆزبایی لە رکابەرەکەی کرد.


لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی چوارشەممە، یوون سوک ییۆل کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشور سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لەبەرامبەردا لی جەی میونگ کاندیدی حیزبی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە دانی بە شکستی خۆیدا هێنا و پیرۆزبایی لە رکابەرەکەی کرد.

بەپێی زیاتر لە ٩٥٪ دەنگەکان کە جیاکراونەتەوە، یوون سوک ییۆل لە پێشەنگدا بووە، لەلای خۆیەوە لی جەی میونگ لە بارەگای حیزبی دیموکراتی کۆریای باشوور بە رۆژنامەنووسانی وت، ملکەچی ئەو راستییەیە کە دەنگەکانی کەمتر بوون.

دانیشتوانی کۆریا ٤٤ ملیۆن هاوڵاتیین ولەو ژمارەیەش لە ٧٧٪ هاوڵاتییان مافی دەنگدانی هەبووە.

براوەی هەڵبژاردنەکان دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەو کێشانەدا بکات کە رووبەرووی وڵاتەکە بوونەتەوە، لەوانەش خراپترین شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیادبوونی نایەکسانی و زیادبوونی نرخەکانی خانوو، هاوکات لەلایەکی دیکەوە مامەڵەکردنی لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و چیندا.

یوون سوک ییۆلی تەمەن ٦٠ ساڵ سەر بە حیزبی دەسەڵاتی گەلی کۆریای باشوور، بە جیاوازییەکی کەم توانی و مۆسگەر کردنی ٤٨.٦٪ دەنگەکان بەرامبەر ٤٧.٨٪ سەرکەوتن بەسەر لی جەی میونگی رکابەریدا مسۆگەربکات کە سەر بە حیزبی دیموکراتی کۆریای باشوورە.

یوون سوک ییۆلی لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەدا، "بۆ ئێستا رکابەرێتییەکەمان تەواو بوو. دەبێت دەست بخەینە ناو دەستی یەکەوە و یەکبگرین و ببینە یەک گەل و یەک وڵات."

یوون لەگەڵ لایەنگرانیدا وتی ئەرکی سەرەکی وەکو سەرۆک "یەکگرتوویی نیشتیمانی " دەبێت، وتیشی سەرجەم هاوڵاتییان دەبێت بە یەکسانی سەیر بکرێن، بەبێ گوێدانە جیاوازییە ناوچەیی و سیاسیی و کۆمەڵایەتیەکان.













گەلەری