سەردێڕ:

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی ئەم بڕە پارەیە دەبەخشێتە ئۆکرانیا

AM:08:22:10/03/2022

2804 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بڕی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار وەک بەخشینی خێرا دەداتە ئۆکرانیا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەنجومەنی جێبەجێکاری سندوقەکە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی بڕی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بە ئۆکرانیا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێدانی ئەم پارەیە لە چوارچێوەی پارەدارکردنی خێرادایە بەمەبەستی پڕکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئۆکرانیا بەشێوەیەکی خێرا و پشتگیری کردنی دۆخی ئابوری ئەو وڵاتەیە کە بەهۆی جەنگەوە توشی قەیران بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەو وڵاتە بەردەوام داوا لە ئەمریکا و ناتۆ دەکات ناوچەی دژەفڕین بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن تا زیانەکانی روسیا بۆ سەر سوپا و خەڵکی ئۆکرانیا کەمتر ببێتەوە.













گەلەری