سەردێڕ:

چەند سودێکی کەڵەشاخ

PM:12:00:04/03/2022

18408 جار خوێندراوەتەوە

کەڵەشاخ بە یەکێک لە چارەسەرەکان دادەنرێت بۆ زۆر لە نەخۆشییەکان و لە کۆنەوە خەڵک ئەنجامیان داوە و لە ئێستاشدا زۆرکەس ئەنجامی دەدات، کەواتە کەڵەشاخ چییە؟ سودەکانی ئەنجامدانی چین؟ ئایا ژنانی دووگیان دەتوانن بیکەن؟


کەڵەشاخ بۆ چەندین کێشەی تەندروستی بەکارهاتووە، بەپێی بابەتێک لە گۆڤارێکی تەندروستی بەناوی " بلوز وەن" سودەکانی کەڵەشاخی کورت کردووەتەوە کە بۆ ئەمانە بەکاردێت بە گیشتی

زیپکە لە هەرزەکاراندا

شەلەلبوونی نیوەی روخسار

کێشەی خوێن وەک کەم خوێنی و هیمۆفیلا

هەوکردنی جومگەکان

نەخۆشییەکانی ژنان

بەرزی فشاری خوێن

سەرئێشەی نیوەی سەر

خەمۆکی

هەناسەتەنگی بەهۆی رەبۆوە


ئایا سودی بۆ خانمانی دووگیان هەیە؟

هەرچەندە کەڵەشاخ سودی زۆرە بەڵام باشترە خانمانی دووگیان ئەنجامینەدەن و دوور بکەونەوە لێی، چونکە هیچ توێژینەوەیەک نەیسەلماندووە کە زیانی بۆیان نییە.

 

سودەکانی کەڵەشاخ بۆ پشت:

کەڵەشاخ یارمەتی حەسانەوەی ماسولکەکان دەدات، هانی لێشاوی خوێن دەدات و ئازاری سیستەمی دەماری هێور دەکاتەوە، بۆیە کەڵەشاخ چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ هێورکردنەوەی ئازاری پشت، ئازاری مل، ماسولکە و ماندووبوون.


کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەڵەشاخ ئەمانە دەگرێتەوە:

نائاسوودەیی لەو ناوچانەی کە کوپەکان تێدا دانرابوون

هەندێک سووتاوی

هەندێک لێدراوی کە بەهۆی کوپەکەوە دروست دەبێت.

هەندێک کات هەوکردنی پێست دروست دەبێت.

 

کەڵەشاخ چییە؟

کەڵەشاخ بریتییە لە دەرهێنانی خوێنی پیسبوو لە لەشی نەخۆشەکە بە کۆمەڵە کەرەستە و ئامێرێکی گونجاو لەلایەن کەسی پسپۆڕ و شارەزاوە.

پێویستە ئەنجامدانی ئەو کارە لەلایەن کەسانی شارەزا و پسپۆرەوە بکرێت، ئەگەر بە جوانی کارەکە نەکرێت ئەوا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی شوێنەواری برین و هەست کردن بە ئازار و سوتاندنەوەیپێست.


جۆرەکانی کەڵەشاخ:

 

کەڵەشاخی وشک

بریتییە لەوەی تەنها کاسەی خوێن وەرگرەکە لەسەر شوێنێکی پشت دادەنرێت و هەوای ناو کاسەکە هەڵدەمژرێت و هیچ شوێنێکی پشت بریندار ناکرێت.

کەڵەشاخی تەڕ

بریتییە لەوەی کە کاسەیخوێن وەرگرەکە لەسەر شوێنێکی پشت دادەنرێت و هەوای ناو کاسەکە هەڵدەمژرێت، پاشان چەند شوێنێکی کەم لە پشت بریندار دەکرێت و دووبارە کاسەکە دادەندرێتەوە و بەمەش دوای چەند خولەکێک بەشێک لە خوێنە پیسەکە دەڕژێتە ناو کاسەکە و ئەو کردارەش وەک پسپۆڕان باسی دەکەن پێویستە هەموو کەسێک ساڵی جارێک ئەنجامی بدات.

ر.ئ













گەلەری