PM:12:39:31/08/2026
948 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بریکارەکانی خۆراک لە وەرگرتنی سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک ئاگادار دەکاتەوە و داواشیان لێدەکات یەکشەممەی داهاتوو پارەی لیستی بریکاری ڕادەست بکەن، بۆ ئەوەی بە زوویی دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی نوێی خۆراک بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر ئــاگــاداری بەشێک لە بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە کە سبەینێ سێشـەممــــە، ســـەردانی بەڕێوەبەرایەتــی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکــی هــەولێر بکــــەن بۆ ڕادەستکردنی پارەی لیستی بریکاری بۆ ئەوەی بەزووترین کات بەشە خۆراک دابەش بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بنکانەی بانگهێشت
کراون بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان ، پێویستە ڤیزە کارتی بانکی ( جنوب ئیسلامی ) هەبێت.
هەروەها بــەشە خۆراکــی ســەبەتەی پێنجەمی ساڵـــی ٢٠٢٦،
لـــەسەر لیستــی بریکــاری مــانگــی هەشت دابەشدەکرێت.
دەشڵێت، بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریکاری کە بۆ دوو ساڵ
دروستکراوە پێویستە بریکار ئەستۆپاکی یاخود پاکانەی باج و دەرامەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.