سەردێڕ:

دەروازە سنووریەکانی ئێران بە رووی هەرێمدا کرانەوە

AM:10:17:10/03/2026

1028 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم رایگەیاند، چەند ڕۆژێک دوای گرژو ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەروازەکانی ئێران بە رووی هەرێم دا داخران، لە ئێستادا کراونەتەوە بەرووی هەرێمدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم رایگەیاند، بێجگە لە دەروازەی باشماخ بەکراوەی مایەوە، ئەو دەروازانەی داخرابوون ئێستا کراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی ٨ـی ٣ـی ٢٠٢٦ دەروازەی شوشمێ تەوێڵە کرایەوە، ئێوارەی ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦ دەروازەی سەیران بەن کرایەوە.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا لە دەروازەی باشماخ رۆژانە ٥٠٠ بارهەڵگر دێتە ناوەوە لە باری ترانزێت و کاڵای ئێرانی ڕۆژانە لە زیادبوندایە و بارەکانی ئێران زۆربەی خواردەمەنیین پێک هاتوون لە:
(سەوزە و میوە و شیرەمەنی و خواردنەوەکان وەک جۆرەکانی  بیبسی و شەربەت و خواردنەوە غازیەکان و چوکلێت و شکولاتەو پسکیت و چەندین کاڵای تر کە پێش گرژیەکان داخڵ دەبوون )
راشیگەیاند، چاوەڕێن لە رۆژانی داهاتوو ئەو دەروازانەی تا ئێستا نەکراونەتەوە، بکرێنەوە.












گەلەری