سەردێڕ:

نوورى مالیکى پیرۆزبایی لە رابەری نوێی ئێران دەکات

AM:12:22:10/03/2026

680 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەکات بەبۆنەى هەڵبژاردنى بە رابەرى باڵاى ئێران و دەڵێت، ئەم دیاریکردنە بەڵگەی متمانەیەیەکى بەرزە بە زانست و توانا و لێهاتوویی لە ڕابەرایەتیکردنى نەتەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، نوورى مالیکى، نامەیەکى بۆ موجتەبا خامنەیی ناردووە بەبۆنەى هەڵبژاردنى وەکو رابەرى نوێ و پیرۆزبایی لە گەلى ئێران و ناوبراو کردووە بەبۆنەى بەدەستهێنانى متمانەى گەل لە رێگەى ئەنجوومەنى شارەزایانەوە.

نوری مالیکى رایگەیاندووە، ئەم دیاریکردنە بەڵگەی متمانەیەیەکى بەرزە بە زانست و توانا و لێهاتوویی لە رابەرایەتیکردنى نەتەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا.

دەشڵێت، "گەلى ئێران جارێکى دیکە توانا و ئازایەتیی خۆى سەلماند بۆ هەڵگرتنى نەهامەتى و زەحمەتییەکان و دەستپێشخەرى بە پەلەى کرد بۆ پڕکردنەوەى بۆشایی رێبەرى کە دواى خامنەیی و سەرکردەکانى دیکە دروستبوو".













گەلەری