AM:12:15:02/03/2026
1292 جار خوێندراوەتەوە
هەریەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیوانیە و بابل و واست و نەجەف بڕیاریاندا رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن رابگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای كه‌ركوك، رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاریدا به راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی بۆ هه‌ردوو رۆژانی دوشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له ته‌واوی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك (باخچه‌ی ساوایان، سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌یی، زانكۆی كه‌ركوك و كۆلێژه ئه‌هلییه‌كانی كیتاب، قه‌ڵه‌م و جه‌عفه‌ر سادق).
هاوکات هەریەکە لە پارێزگاکانی دیکەی واست و دیوانیە و بابل و نەجەف سبەی و دوو
سبەینێیان کردە پشوو لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان.
ئه‌م پشووه دوای ئه‌وه دێت كه حكومه‌تی فیدراڵ ماته‌مینی گشتی بۆ ماوه‌ی
سێ رۆژ له سه‌رتاسه‌ری عێراق راگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران.