PM:11:11:01/03/2026
1764 جار خوێندراوەتەوە
مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردوولا جەختیانکردەوە، بۆ چارەسەری کێشە هەرێمییەکان پێویستە پەنا بۆ رێگەی ئاشتی و گفتوگۆ ببرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی کۆماری سووریا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی قسەیان کردووە، تێیدا باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایش و ئارامی هەرێمی کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەحمەد شەرع بە مەسعود
بارزانی وتووە، گرنگە هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن هەبێت بەجۆرێک ببێتەهۆی ئاسانکاری
بۆ چارەسەری کێشە هەرێمییەکان لەڕێگەی ئاشتییانە و گفتوگۆوە.
هاوکات هەردوللا هۆشدارییانداوە لە مەترسییەکانی بەردەوامی گرژییە بێ پاساوەکان
و بە ئامانج گرتنی وڵاتانی عەرەبی.