سەردێڕ:

بەهۆی نەبوونی کارەباوە لە دوکان خۆپیشاندان دەستیپێکرد

PM:10:20:01/03/2026

992 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، بەهۆی پچڕانی کارەباوە، لە دوکان خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران رێگای سلێمانی - دوکانیان داخست.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بەشێک لە دانیشتوانی دوکان بەهۆی نەبوونی کارەباوە رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد، بەهۆیەوە رێگەی سەرەکی نێوان دوکان - سلێمانی داخراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی هەرێم بەمەبەستی پاراستنی کارمەندانی کێڵگە و دامەزراوەکانی وزە، بەرهەمهێنانی کارەبایان لە هەرێمی کوردستان کەمکردەوە، بەهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە تەواوی هەرێمی کوردستان کەمکرایەوە.













گەلەری