وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، گەڕی ئەمڕۆی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا یەکێک بووە لە جدیترین و باشترین گەڕەکان. دەشڵێت، دوشەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان لە ڤێینا دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی، بەرەو پێشوەچوونی باش لە دۆسیەی ئەتۆمی ️و هەڵگرتنی سزاکاندا بەدەستهاتووە.
دەشڵێت، هێشتا هەندێک خاڵ ماون لەسەری رێکبکەون
کە جیاوازی و ناکۆکییە لە نێوان شاندی هەردوولادا لەسەر هەندێک پرسی تر.
وتیشی، ئەم جارە
باشترین گەری دانوستانەکان بووە و هەردوولا جدی بوون لە دانوستانەکەدا و بڕیار وایە
رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ڤییەنا ، گفتوگۆی تەکنیکی لەگەڵ شارەزایانی ئاژانسی نێودەوڵەتی
وزەی ئەتۆم بۆ تاوتێکردنی وردەکارییە پسپۆڕییەکان ئەنجام بدرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش
کردەوە، کە هەردوولا پێویستیان بە راوێژ لەگەڵ حکومەتەکانیان هەیە و گەڕی داهاتووی
دانوستانەکانیش لەگەڵ واشنتن دوای هەفتەیەکی تر بەڕێوەدەچێت.