پارشێو بەو ژەمە دەوترێت کە موسوڵمانان پێش خۆرھەڵاتن و پێش دەستپێکی بەڕۆژووبوون دەیخۆن، لە ماوەی مانگی رەمەزاندا، یان ھەر کاتێکی دیکەی ساڵ کە تێیدا بەڕۆژوو ببن. کاتی ئەم ژەمە کۆتاییی دێت لەگەڵ بانگی نوێژی بەیانی، چەند خواردنێک هەن کە باشترین خواردنن بۆ پارشێو و هەندێکی تریش باشترە لە خواردنیان دووربکەویتەوە.
خواردنی ئەم ژەمە لەو کاتە بۆ ئەوەیە کە رۆژووگران وزەی پێویست بەدەست بھێنن و بتوانن بەڕۆژووبن، باشترین و خراپترین خۆراکیش بۆ پارشێو بەم جۆرەیە؛
باشترین جۆره‌کانی خواردن بۆ پارشێو:
۱.
یه‌کیک له‌م خۆراکانه : یه‌ک قاپ ماست، هێلکه‌ی کوڵاو، په‌نیر، نیسکێنه، گوێز و
هه‌نگوین، یه‌ک قاپ نۆکاو، یه‌ک قاپ لۆبیای کوڵاو.
۲.
نانی تیری یان هه‌ورامی (ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشتره) + دوو بۆ سێ ده‌نک زه‌یتوون.
۳.
میوه‌یه‌ک یان سه‌وزه‌یه‌ک(شووتی، کاڵه‌ک، ترۆزی، خه‌یار، قه‌یسی، خورما، مۆز،
چواله‌ی سه‌وز، هه‌ڵوژه، ڕێواس، شلیک).
٤.
یه‌ک بۆ دوو په‌رداخ ئاو.
- چا باشتره نه‌خورێته‌وه، ئه‌گه‌ر خورایه‌وه
له یه‌ک پیاڵه زیاتر نه‌خورێته‌وه.
- پێویسته تا نیو سه‌عات پاش خواردن مرۆڤ
پاڵ نه‌که‌وێت و نه‌خه‌وێته‌وه.
خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو:
۱.
برنج و شله.
۲.
خواردنی سوورەکراوه.
۳.
شیرینی و چه‌وری.
٤.
فاست فوود.
٥.
شه‌ربه‌تی گیراوه و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه گازیه‌کان.
٦.
خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو.