PM:11:03:17/02/2026
1216 جار خوێندراوەتەوە
کۆبوونەوەی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و ئەمریکا لە شاری جنێفی سویسرا کۆتاییهات، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری ئۆکراینا دەڵێت، بڕیارە سبەینێ بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان بدات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، دوابەدوای کۆبوونەوەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، لە شاری جنێفی سویسرا کۆبوونەوە لەنێوان ئۆکرانیا و رووسیا بە نێوەندگیری ئەمریکا بەڕێوەچوو، لە دوای کۆبوونەوەکە روستەم عەمێرۆڤ، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگریی ئۆکرانیا وتی، سبەینێش درێژە بە دانوستانەکانی نێوانیان دەدەن لەگەڵ رووسیەکاندا.
هاوکات ئاژانسە جیهانیەکان
بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوەکانی جنێف دەربارەی ئۆکرانیا بە شێوەی دووقۆڵی و سێقۆڵی
بەڕێوەچوون بە جۆرێک سەرەتا ڕووسیا و ئەمریکا و دواتر ڕووسیا و ئۆکرانیا
کۆبوونەتەوە و دواتریش بە شێوازی سێقۆڵی کۆبوونەوە لەنێوان ڕووسیا و ئەمریکا و
ئۆکرانیا بەڕێوەچووە.
وتیشیان، دانوستانەکانی
جنێف سەبارەت بە ئۆکرانیا زۆر گرژ و توند بوونوزیاتر لە شەش کاتژمێریان
خایاندووە.