سەردێڕ:

شیعەکان داوایانکردووە مۆڵەتیان پێبدرێت؛ بۆ رازیکردنی مالیکی بە کشانەوە لە کاندیدبوون

PM:07:37:17/02/2026

1284 جار خوێندراوەتەوە

لە نوێترین پێشهاتدا، بەپێی زانیارییەکان شیعەکان داوایانکردووە مۆڵەتیان پێبدرێت بۆ رازیکردنی مالیکی بە کشانەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.


بەپێی زانیارییەکان، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان داوایان لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کردووە بکشێتەوە و لە هەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن، بەڵام وتوویانە کە پێویستیان بە کاتە.

بۆ ئەو مەبەستەش لایەنە شیعەکان لەڕێی تۆم باراک نێردەی ئەمریکا لە ناوچەکەوە داوایان لە ئەمریکا کردووە کە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە مۆڵەتیان پێبدرێت و سزا بەسەر بانک و دامەزراوە عێراقییەکاندا نەسەپێنن. شیعەکان وتووشتیانە هەوڵدەدەن مالیکی رازیبکەن لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە.

لە بەرامبەردا عەقیل فەتلاوی وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، مەحاڵە نوری مالیكی پاشەكشە لە كاندیدبوون بكات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و وتیشی، پرسی کشانەوەی مالیکی لە ناو چوارچیوەی هەماهەنگی باسی لێوە نەکراوە و هێشتا پابەندن بە کاندیدکردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.













گەلەری