PM:03:51:11/02/2026
752 جار خوێندراوەتەوە
بریکاری وەزارەتی بازرگانیی هەرێم دەڵێت، مانگی رەمەزان دەیان تیمی گەڕۆکیان دەبێت بۆ چاودێریکردنی بازاڕەکان و کۆنتڕۆڵکردنی نرخ، داواش لە هاوڵاتییان دەکەن لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچیەک ئاگاداریان بکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی هەرێم وتی، لە مانگی رەمەزاندا تیمە گەڕۆکەکانیان سەردانی سەرجەم بازاڕەکان دەکەن و بەوردی چاودێری نرخ و کوالێتی شتومەک دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی رەمەزاندا
تیمە گەڕۆکەکانیان تاکوو پارشێو لە ئەرکدا دەبن و داوا لە هاووڵاتیان دەکەن
لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچیەک ئاگاداریان بکەنەوە.