سەردێڕ:

بۆمبێک بە شوانکارێکدا تەقییەوە

PM:03:30:11/02/2026

812 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نەخۆشخانەی خورماتوو رایگەیاند، لە گوندی زەگەڵبانەی سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە شوانکارێکدا تەقییەوە و بەسەختی برینداربوو، راستەوخۆ رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو کرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو وتی، شوانکارێک بۆمبێکی چێندراوی پێدا تەقییەوە، لە گوندی زەگەڵبانەی سنووری خورماتوو و بە سەختی بریندار بوو و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو کرا.

وتیشی، شوانکارەکە تەمەنی ٢٢ ساڵە و لە کاتی تەقینەوەکە پارچە ئاسنێک بەر سەری کەوتووە و تووشی خوێنبەربوون بووە، لە ئێستادا دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و بەهۆی سەختیی برینەکەی بڕیارە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک بکرێت.













گەلەری