سەردێڕ:

بەهۆی دەستڕێژی گوللـە لە قوتابخانەیەکی کەنەدا ١٠ کەس کوژران

AM:09:10:11/02/2026

2072 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کەنەدا دەڵێت، لە قوتابخانەیەک لە کۆڵۆمبیای بەریتانیا تەقەکرا و هەشت کەس کوژران، دوو کەسی دیکەش لە ماڵێکدا بە مردوویی دۆزراونەتەوە کە پێدەچێت پەیوەندی بە ئەو رووداوەوە هەبێت و لە ناویاندا ئەو کەسەی تێدایە کە گومانلێکراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون گەیشتوونەتە ١٠ کەس و ٢٥ کەسیش برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، پۆلیسی شاهانەی کەنەدا وتیان، لە قوتابخانەی ئامادەیی تەمپلەر ریج، لە ئەنجامی تەقەکردنێک، ١٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٥ کەس برینداربوون کە دوو کەسیان برینیان سەختە.

وتیشی، پۆلیس چوونەتە ناو قوتابخانەکە بۆ ئەوەی سەرچاوەی هەڕەشەکە بزانن، لە کاتی گەڕانەکەدا ئەفسەرەکان چەندین قوربانییان دۆزیوەتەوە، هەروەها کەسێک کە پێشبینی دەکرێت تەقەکەرەکە بێت بە مردوویی دۆزراوەتەوە و گومان دەکرێت خۆی كوشتبێت .

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە دانیشتوانی ئەو شارە دەکەن کە ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار و ٤٠٠ کەسە، لە ژوورەوە بمێننەوە و پۆلیسی زیاتر هاتوون و لە ناوچەکە جێگیرکراون.

هاوکات، به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ قوتابخانه‌كانی ناوچەی باشووری پیس ریڤەر داخستنی کاتییان راگەیاند، وەک رێوشوێنێکی خۆپارێزی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی قوتابیان.

شارۆچکەی تەمپلەر ریج زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە باکووری شاری ڤانکۆڤەرەوە دوورە و نزیک سنووری ئەلبێرتای ئەمریکایە، ئەم رووداوەش دەگمەنە کە روویداوە.













گەلەری