PM:03:09:07/02/2026
988 جار خوێندراوەتەوە
له‌كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر داخستنی رێگای گونده‌كانیان له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، دانیشتوانی ژماره‌یه‌ك گوندی شاری كه‌ركوك، گردبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، دانیشتوانی گوندی دارەمانی سنووری پارێزگای کەرکوک گردبوونەوە و بە ئێن ئاڕ تیان وت، ماوەی سێ رۆژە سەرجەم رێگاکانی گوندەکەیان لەلایەن سوپای عێراقەوە داخراوە و رێگا نادەن بە هیچ شێوەیەک بچن بە دەم باخ و زەوی و ئاژەڵەکانیانەوە.
وتشیان، پاساوی سوپا بۆ ئه‌و كاره
ئه‌وه‌یه له‌و رێگایانه‌وه كه به‌شێكی زۆریان دروستكراون و قیرتاونه‌كراون، كه‌لوپه‌ل
و پێداویستی نایاسایی و رێگه‌پێنه‌دراو هاورده‌ی كه‌ركوك ده‌كرێت و له پشتی بازگه‌كه‌وه
ده‌بردرێته ناو شاری كه‌ركوك.
بەشێک لەو
هاوڵاتییانە باسیان لەوەشکرد، "سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌توانێت چاودێری
وردی رێگاوبانه‌كان بكه‌ن بۆ رێگریی له قاچاغچێتی، نه‌وه‌ك رێگای هاتووچۆی هاوڵاتیان
دابخه‌ن، ئێمه ئه‌وه قبووڵناكه‌ین".