سەردێڕ:

دەوڵەتی یاسا: هەڵبژاردنی مالیکی مافێکی رەوا و دەستوورییە

PM:01:16:07/02/2026

912 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، کاندیدکردنی نوری مالیکی مافێکی رەوا و دەستورییە و پێچەوانەکەشی هەردەبێت بەپێی دەستوور بێت نەک بە هەڕەشە و فشار.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، هیشام رووکابی، وتەبێژی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هیچ لادان و نادەستورییەک لە کاندیدکردنی مالیکیدا نییە و بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و ناشتوانرێت بە هەڵمەت و چەواشەکاریی لە پرسەکە دووربخرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەسەندکردن و نەکردنیشی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێویستە لەڕێگەی دەستورەوە بێت نەک لەڕێگەی ڤیتۆ و هێرشیی کەسیی و فشاری دەرەکیی.

وتەبێژەکەی دەوڵەتی یاسا دەشڵێت، مافی کاندیدکردن بنەمایەکی دیموکراسییە و رێزگرتن لە دیموکراسییەت لەوەوە دەستپێدەکات، بەبێ گوێدانە هەڵوێست کاردانەوەکان.













گەلەری